![]() |
![]() |
|
| E R W A Explosive Remnants of War Awareness |
|
مین جۆره چه‌کێکه به پێ پێویست و مه‌به‌ستی ئه‌و لایه‌نه‌ی به کاری ده‌هێنێت له زۆر شوێن داده‌نرێ و ده‌چێنرێت بؤ ئه‌وه‌ی به مرۆڤ و ماشین و تانک دا بته‌قێته‌وه و بیانکۆژێت یان تێکیان بشکێنێ و په‌کیان بخات. دیاره هه‌ر جۆره مینێکیش به پێ پێویست و مه‌به‌ست چوارچێوه‌یه‌کی دیاری کراوی هه‌یه و پڕ ده‌کرێت له جۆرێک ته‌قه‌مه‌نی هه‌ندێک ته‌کنیک و فرت و فێڵی تیادا به‌کار ده‌هێنری بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی پێوه‌ست ده بته‌قێته‌وه و کاری خۆی ئه‌نجام بدات و ئه مه‌به‌سته بپێکێت که له پێناوی دا دروست کراوه و دانراوه. هه‌روه‌کو ئاماژه‌مان بۆ کرد ئه‌و ژماره زۆره‌ی مینی چێنراو به ڕووداوه ناخۆش و دڵته‌زێنه کان و قۆربانیه زۆره به‌رده‌وامه‌کانیان وبه بوونه کۆسپ و رێگر له ڕێ ێ ئه‌نجامدانی زۆربه‌ی ئیش و کار و چالاکی یه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی دا ، گه‌وره‌ترین کێشه‌ی بۆ دانیشتوانی ئه‌و ناچانه دروست کرد و له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی وڵاته گیرۆده‌کانی مین وڵاته هه‌ژار و که‌م تواناکان و بگره دواکه‌وتووه‌کانن، واته له توانایان نه‌بوه چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه بکه‌ن ، کێشه‌که زیاتر ڕووبه‌ڕووی ویژدانی مرۆڤایه‌تی بۆته‌وه و چاره‌سه‌ر کردنی مرۆڤی دڵسۆز و به ویژدان و لێ هاتوو ئه‌خوازێ. |
|
+ نوسراوه له
2007/4/13 له لایه‌ن E.R.K |
|
|
لاپه‌ڕه‌ی ده‌سپێک پێوه‌ندی ئه‌رشیڤ |
| پێناسه |
کۆردستانه که‌م خه‌می یاری منداڵه چاو گه‌شه‌که‌ی، باوکه کۆڵ به‌ره‌که‌ی، رۆله ی خه‌باته‌که‌ی، هاوار ئه‌کات.
زانیاریه‌کان ئه‌م ماڵپه‌ره له نامیلکه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی : کۆمه‌ڵه‌ی ئامۆژگاری مین >>> Mines Advisory Group (MAG) وه‌ر گیراوه. |
| نووسراوه پێشوه‌كان |
|
3/21/2007 - 4/20/2007 2/20/2007 - 3/20/2007 1/21/2007 - 2/19/2007 12/22/2006 - 1/20/2007 |
| په‌یوه‌ندیه‌کان |
|
آگاهی از خطرات مین و مواد منفجزه باقیمانده از جمگ |
|
RSS
|